ئاب 28, 2021 19:31 Asia/Tehran
  • بەرھەم ساڵح: عێراق لەو کۆڵەکانەی ھاریکاریی ناوچەییە

سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند: وڵاتەکەی لەو کۆڵەکانەی ھاریکاریی ناوچەییە بۆ دابین کردنی ئاسایشتی ھاوبەش لەگەڵ دراوسێکان و خەباتی دژی توندئاژۆیی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «بەرھەم ساڵح» ئەمڕۆ شەممە لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەش دا لەگەڵ «ئێمانۆئێل مەکرۆن» ھاوتای فەرەنسیی خۆی ڕایگەیاند: عێراق بۆ ساڵانێکی دوورودرێژە کە وەک سەرزەوینی گێرەو کێشەو پێکدادان دەناسرێت و ئەمڕۆ بەرپاکرانی لوتکەی بەعداد تیای دا جەخت کردنەوەیەکە لە سەر وەپشت سەر نانی ئەم قەیرانانە.

سەرۆک کۆماری عێراق وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە فەرەنسا دەتوانێ ھاوبەش و پشتیوانی عێراق بێت لە تۆکمە کردنی دۆسیەی دژی تیرۆریزم و پێکھێنانی سەقام لە وڵات دا، جەختی کرد لە سەر پەرەسەندنی ھاوکاریی ئابووریی نێوان دوو وڵات و بەشداریی فەرەنسا لە بنیاتنانەوەی عێراق و وتیشی:بڕیارە لە پەراوێزی لوتکەی بەغدا ھێندێک گرێبەست لە بواری ژێرخانی لەوانە وزە لە نێوان دوو وڵات واژۆ بکرێت.

«ئێمانۆئێل مەکرۆنیش» لەم پرێس کۆنفرانسەدا بە دەربڕینی ئەمەی کە فەرەنسا ھەروا لە سەر خەباتی خۆی دژی تیرۆریزم بەردەوام دەبێت، ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانیی عێراقی بەگرینگ زانی و وتی: لوتکەی بەغدا لە ڕووی ژیۆسیاسییەوە بێ دەستەڵات و سەروەری و سەقام لە عێراق و بۆ ھاوبەش و دراوسێکانیشی گرینگ دەبێت.

 

سەرپەیڤ