دیداری «ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق
«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق دیدار‌و وتووێژی کرد.
«مسته‌فا کازمی» سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕۆژی شەممە پێشوازیی کرد لە «ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندەکەی ھاوڕێی و لە دیدارەکەیاندا رایگه‌یاند: عێراق خوازیاره باشترین په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌که هه‌بێت، بۆ په‌ره‌پێدانی به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لان و به‌هێزکردنی سه‌قامگیری.
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق هه‌ر له‌و دیداره‌دا جه‌ختی له‌گرنگیی هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌ش و کاری دوقۆڵی کرده‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی ناوچه‌که و دابین کردنی پێداویستییه‌کانی خه‌ڵکه‌که‌ی به‌ئامانجی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام و سه‌قامگیری.
«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ستایشی ڕۆڵی عێراقی کرد له‌نزیککردنه‌وه‌ی بۆچونه‌کان و جه‌ختیشی له‌په‌رۆشی حکومه‌تی ئێران کرده‌وه بۆ سه‌قامگیرکردنی عێراق و به‌هێزکردنی سه‌روه‌ری و یه‌کپارچه‌یی خاکه‌که‌ی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران پشتیوانیی وڵاته‌که‌ی بۆ عێراق دوپاتکرده‌وه له به‌رامبه‌ر تیرۆر و پاشماوه‌کانی داعش و وتیشی: کۆنگره‌ی به‌غدا بۆ هاوکاری و هاوبه‌شی، هه‌نگاوێکه به‌ئاراسته‌ی به‌هێزکردنی هاوبه‌شی و هاوکاریی نێوان وڵاتانی ناوچه‌که.