ئاب 29, 2021 17:40 Asia/Tehran
  • توییتەکەی سەرۆک کۆماری فەرەنسا دوای زیارەتی گڵکۆی ئیمامی موسا کازم(ع)

سەرۆک کۆماری فەرەنسا دوای کۆبوونەوەکانی بەغدا زیارەتی گڵکۆی ئیمامی موسا کازم(ع)یشی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «ئێمانۆئێل مەکرۆن» سەرۆک کۆماری فەرەنسا کە ڕۆژی شەممە بۆ بەشداری لە لوتکەی بەغدا،گەییشتبووە عێراق، ھاوڕێ لەگەڵ «مستەفا کازمی» سەردانی گڵکۆی ئیمامی موسا کازم(ع) ئیمامی حەوتەمی شێعەکانی کرد لە کازمییە.

مەکرۆن دوای سەردانەکەی ئەمڕۆ یەکشەممەی لە ھەژماری توییتێرەکەی دا نووسی: شەوی ڕابردوو چوومە کازمییەو لەوێ شوێنێکی پیرۆزو گرینگی شێعەکانی لێیە منیش لەو سەردانەم دا بە نیاز بووم لەگەڵ چینە جۆربەجۆرەکانی عێراق ئاشنا ببم.

«مەکرۆن» ھەروەھا کتێبێکیشی سەبارەت بە ھەڵوێستەکانی «ئایەتوڵڵا سیستانی» سەبارەت بە مەسیحییەکان لە «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق وەرگرت کە وێنەیەکی مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراقی پێوەیە.

سەرۆک کۆماری فەرەنسا ئەمڕۆ لە دووھەمین ڕۆژی سەردانەکەی بۆ عێراق گەییشتە ھەولێریش و دوای دیدار لەگەڵ «نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و کاربەدەستانی دیکەی کوردستان، بەرەو موسڵ وەڕێ کەوت.

«مەکرۆن» لەو گەشتەی دا سەردانی کلیسای «ئەلساعە»شی کردو لەگەڵ مامۆستا ئایینیییە کریستیانەکانیش وتووێژی کرد.

سەرپەیڤ