ئاب 31, 2021 18:08 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی ڕێپێوانی ئەربەعینی حسەینی لە عێراق

نەریتی گەورەی ڕێپێوانی ئەربەعینی حسەینی لە باشووری ترین ناوچەی عێراق دەستی پێکرا.

زیارەتکارانی ئیمامی حسەین(ع) ئیمامی سێھەمی شێعەکانی جیھان ئەمڕۆ سێ شەممە نەریتی ڕێپێوانی ئەربەعینیان لە ناوچەی ئەلفاو لە بەسرە، دوورترین ناوچەی باشووریی عێراق دەست پێکرد.

٢٠ی سەفەری ١٤٤١ی کۆچیی مانگی (١٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩)، ئەربەعین و چلەی شەھید بوونی حەزرەتی ئیمامی حسەین(ع) ئیمامی سێھەمی موسڵمانانی جیھان و یارانی ئەمەگداری ئەو حەزرەتە لە سارای کەربەلایە، ملوێنان زیارەتکار لە سەرتاسەری جیھانەوە لەم ڕۆژەدا بۆ ئامادە بوون لە نەریتی ئەربەعینی حسەینی(ع) دەگەنە شاری کەربەلای پیرۆز لە باشووری عێراق.

کۆمەڵێکی زۆر لە موسڵمانان و شوێنکەوتووانی ئایینە ئیلاھییەکانی دیکە، لە ماوەی چەند ڕۆژ بەرلە ئەربەعینی شەھید بونی ئیمامی حسەین(ع) بە سەوادە ڕێگای نەجەف ھەتا کەربەلا دەبڕن و خۆیان دەگەیەننە گڵکۆی پیرۆزی ئەو حەزەرەتە لە کەربەلای موعەللا.

سەرپەیڤ