ئه‌یلوول 01, 2021 11:13 Asia/Tehran
  • عامری: لەشکریانی ئەمریکی دەبێ ھەتا کۆتایی ئەمساڵ عێراق بە جێ بھێڵن

ڕابەری ھاوپەیمانیی فەتحی عێراق جەختی کرد لە سەر کشانەوەی لەشکریانی ئەمریکی لەم وڵاتە ھەتا کۆتایی ئەمساڵە زایینییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی شەفەق نیوز:«ھادی عامری» ڕابەری ھاوپەیمانیی فەتحی عێراق وتی : دەبێ ھەرچەشنە ئامادە بوونێکی ھێزە لەشکریانی بیانی و لە سەرەوەی ھەمویانەوە ئەمریکا لە وڵات دا ھەتا کۆتایی ئەمساڵە زایینییە ببڕێتەوە.

عامری وتیشی: دوای کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق ئیدی چەک و چۆڵ لە نێو شەقام و بازاڕدا نابینین.

عامری وێڕای ئاماژە کردن بە ھەڵبژاردنی پەراەمانیی دازاتووی عێراقیش وتی: دەوڵەتی ئەرکمەندی پاراستنی پاڵێوراون  خۆش کردنی بەستێنێکی گونجاوە بۆ بەشداری کردن لە ھەڵبژاردندا.

ڕابەری ھاوپەیمانیی فەتح وتیشی: تاکە ڕێگاچارەی عێراق گوێزرانەوەی ئاشتیانەی دەستەڵاتە لە ڕێگای سندوقەکانی دەنگدانەوە، ئەگینا وڵات بە لاڕێ دا دەڕوات.

سەرپەیڤ