ئه‌یلوول 04, 2021 10:12 Asia/Tehran
  • فواد حسێن:بە رێگەی دیپلۆماسیی چارەسەریی دەستێوەردانە سەربازییەکانی تورکیا لە باکووری عێراق دەکەین

وەزیری دەرەوەی عێراق بە ئاماژە بە دەستێوەردانە سەربازییەکانی تورکیا لە باکووری وڵاتەکەی وتی: بەغدا ئەو دەستیوەردانە سەربازیانە لە ڕێگای ڕێکاری دیپلۆماتیکەوە شوێنگیری دەکات.

فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنفڕانسی ئاکادیمیای نەمسا کە لە ژێر ناوی "هاوکاری و هاوبەشی" بەڕێوە چوو، لێدوانیدا.

ناوبراو لە ئەو کۆنفڕانسەدا وتی: دەوڵەتی عێراق لە ڕێگای ڕێکاری دیپلۆماتیکەوە بابەتی دەستێوەردانی سەربازی تورکیا لە باکووری وڵاتەکەی شوێنگیری دەکات.

وەزیری دەرەوەی عێراق لە درێژەدا وتی: تورکیا بە بیانووی شەڕی دژی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان دەستێوەردانی سەربازی دەکات. ئێمە کە ڕێگای دیپلۆماسیەکی دروستەوە ئەو دەستێوەردانە شوێنگیری دەکەین و بەدوای کاردانەوەی بەرامبەر نین. ئێمە پێمان وایە کێشەکان ئەبێ لەسەر کورسی دانوستان چارەسەر بکرێن.

سەرپەیڤ