عێراق بۆ ئه‌مساڵ ڕێژه‌ی به‌شداریکردنی مه‌ڕاسیمی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حوسێن(ع) ی دیاریکرد
حکوومه‌تی عێراق ڕێژه‌ی ڕێگه‌پێدراوی بهشداریکهرانی مه‌ڕاسیمی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حوسێنی به 40 هه‌زار که‌س دیاری کرد که زۆربه‌یان له وڵاتی ئێران ده‌بن.
له کۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به سه‌رۆکایه‌تی مسته‌فا کازمی سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌م لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی ڕاپۆرتێکی پێشکه‌ش کرد و تێیدا توانای عێراقی له سه‌ردانیکه‌رانی مه‌ڕاسیمی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حوسێن (ع) ی دیاری کرد.
لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی عێراق ڕاشیگه‌یاند که ده‌بێت سه‌رجه‌م سه‌ردانیکه‌رانی مه‌ڕاسیمی چله‌ی ماته‌مینی ئیمامی حوسێن له ڕێگه‌ی فڕۆکه‌خانه‌کانه‌وه بێنه نێو خاکی عێراق و ده‌شبێت هه‌ر سه‌ردانیکه‌رێک پشکنینی (پی سی ئاڕ)ی تایبه‌ت به ڤایرۆسی کۆڕۆنای هه‌بێت و 72 کاتژمێر به‌سه‌ردا تێپه‌ڕ نه‌بووبێت.
لیژنه‌که ئاشکراشی کرد، بۆ ئه‌مساڵ هه‌ردوو شاری نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لای عێراق له توانایدایه 40 هه‌زار سه‌ردانیکه‌ر له‌خۆ بگرێ که 30 هه‌زاریان له ئێران و 10 هه‌زاری تریشیان له ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی و وڵاتی تره‌وه ده‌بێت.
حکوومه‌تی عێراق پێشتر ڕایگه‌یاندبوو، بۆ ئه‌مساڵ پشکنینی وردی ته‌ندروستی بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه ده‌که‌ن وه‌ک سه‌ردانیکه‌ر دێنه عێراقه‌وه بۆ به‌شداریکردن له مه‌ڕاسیمی چله‌ی ماته‌مینی ئیمامی حوسێن(ع) وه‌ک ڕێگرییه‌ک بۆ ته‌شه‌نه‌کردنی زیاتری په‌تای ڤایرۆسی کۆڕۆنا.