ئه‌یلوول 06, 2021 22:14 Asia/Tehran
  • دەرکردنی حوکمی سێدارە بۆ ٢٥ هەزار تیرۆریستی عێراقی

وەزارەتی دادی عێراق ئەمڕۆ سەبارەت بە ئاماری تیرۆریستە بەندکراوەکان لە عێراق وتی: ژمارەی تیرۆریستە مەحکووم کراوەکانی بەندیخانەکانی عێراق زیاتر لە ٥٠ هەزار کەسە.

بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی واع، وەزارەتی دادی عێراق ئەمڕۆ سەبارەت بە ئاماری تیرۆریستە بەندکراوەکان لە عێراق وتی: ژمارەی تیرۆریستە مەحکووم کراوەکانی بەندیخانەکانی عێراق زیاتر لە ٥٠ هەزار کەسە کە نیوەیان حوکمی لەسێدارە دانیان بە سەردا سەپاوە.

ئەحمەد لەعیبی وتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق لەم بارەوە وتی: حوکمی لەسێدارەدانەکان بە هۆی بە ئەنجام نەگەیشتنیان یان بە هۆی واژۆ نەکردنیان لە لایەن سەرۆک کۆماری عێراقەوە، جێبەجێ نەکراون.

بابەتی جێبەجێ کردنی حوکمی تیرۆریستە مەحکووم کراوەکان و واژۆ نەکردنیان لە لایەن بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراقەوە یەکێک لە قەیرانەکان لە عێراقە و گوشاری سوننەکان بۆ بەرگری لەم حوکمانە، ناڕەزایی کەسایەتییەکان و گرووپە عێراقییەکانی بەدواوە بووە.

سەرپەیڤ