حیزبوڵڵای عێراق: تاقمۆکەکانی سەربە داعش لە لایەن عەرەبستان و ئیماراتەوە بەڕێوەبەرایەتی دەکرێن
ئهیلوول 07, 2021 07:55 Asia/Tehran
وتەبێژی حیزبوڵڵای عێراق ڕایگەیاند: تاقمۆکەکانی سەربە داعش ڕاستەوخۆ لە لایەن دەزگا ھەواڵگرییەکانی عەرەبستان و ئیماراتەوە بەڕێوەبەرایەتی دەکرێن.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی مەیادین: «ئەبو عەلی عەسکەری» وتەبێژی سەربازی و بەرپڕسی بەشی ئاسایشتیی بزوتنەوەی «گوردانەکانی حیزبوڵڵا» ی عێراق لە بارەی ھەنگاوە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییەی داعش لە کەرکوک وتی: ئەم ھەنگاوە تیرۆریستیانە لە ژێر چاودێری ڕژێمی سەعودی و ئیمارات ئەنجام دەگرێت.
«عەسکەری» وتیشی: فەرماندەرانی حەشدی شەعبی بە تایبەتی لە ناوچەکانی باکووری عێراق دەبێ جڵەوی کاروبارەکان لگرنە دەست و لە بەرامبەر پیلانە ئەمریکی و زایونییەکان وریاو لە سەر ھەست بن.
تیرۆریستانی داعش ڕۆژی یەکشەممە بە ھێزش کردنە سەر کەرکوک لە باکووری عێراق ٧ ئەندامی پۆلیسیان کوشت و کۆمەڵێکی دیکەشیان بریندار کرد.