ئه‌یلوول 12, 2021 07:02 Asia/Tehran
  • وەزیری نێوخۆی عێراق باسی قۆڵبەستکرانی دوو سەرکردەی داعشی کرد

وەزیری نێوخۆی عێراق وتی: ھێزەکانی ئاسایشتی ئەم وڵاتە دوو سەرکردەی ھەڵکەوتەی تیرۆریستانی داعشیان خستە داوەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، عوسمان غانمی شەوی یەکشەممە بە ڕاگەیاندنی ئەم ھەواڵە لە فەیسبوک دا نووسی: یەکێک لەو سەرکردە تیرۆریستانە، ناسراو بە «ئەبئ ئیبراھیم دابیق» خۆی وتەنی والیی داعش لە ویلایەتی باکووری عێراقە کە لە ھەرێمی کوردستاندا قۆڵبەست کراوە.

ھێشتا ناوی سەرکردەکە قۆڵبەست کراوەکەی دیکەی داعش نەبراوە، بەڵام وەزیری نێوخۆی عێراق نووسیویەتی: ڕێکخەری فەرماندەران و سەرکردەکانی داعشە.

شانەی ڕاگەیاندنی ئاسایشتیی عێراق لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاندووە کە، «ئەبو ئیبراھیم دابیق» دوای مانگ و نیوێک ھەوڵ دانی مەیدانی و پێ و شوێنگرتن و پەیگەڕ لە پارێزگاکانی کەرکوک، نەینەوا، بەغداو ئەنبار لە ئەنجام دا کەوتووەتە داوی ھێزەکانی ئاسایشت.

ھێزەکانی ئاسایشت و حەشدی شەعبی لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو ئۆپزاسیۆنێکی بەربڵاویان دژی تیرۆریستانی داعش لە ناوچە جۆربەجۆرەکانیئەم وڵاتە دەست پێ کردووە.

سەرپەیڤ