ئه‌یلوول 28, 2021 10:19 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری عێراق: با لە وانە ھەرماوەکانی ئەربەعین سروش وەربگرین

سەرۆک کۆماری عێراق جەختی کرد: ڕێپێوانی جەماوەری عێراق لە ئەربەعین دا دەرکەوتنی پێداگرییان لە سەر ھەبوونی وڵاتێکە بە دەستەڵاتێکی تۆکمەو تەواوو خاوەنی ئاشتی و ئاسایشت لە پاڵ دراوسێکانیان دا.

بە پێی ڕاپۆرتی مەوازین نیوز، «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی دووشەممە لە توییتێکدا نووسی: دەبێ لە وانە ھەرماوەکانی ئەربەعینی ڕاپەڕینی ئیمامی حسەین(ع) وەکو ڕێگایەک بۆ چاکسازی بەرەو پێکھێنانی وڵاتێکی ھێزمەند لە سەر بنەمای خواستی ئازادانەی عێراقییەکان ، سروش وەربگرین.

وتیشی: ڕێپێوان بەرەو کەربەلای پیرۆز دەرکەوتنی پێداگریی ڕاستەقینەی خەڵک لە سەر ھەبوونی وڵاتێکە کە دەستەبەری ماف و ئاسایشتیان بکات لە ژیانێکی ئازادو شەریفانەدا، وڵاتێک کە بە ھەبوونی دەستەڵاتێکی تۆکمەو تەواوو خاوەنی ئاشتی و ئاسایشت، لە پاڵ دراوسێکانی دا بەسەر بەرێت.

دوێنێ دووشەممە ٢٠ی سەفەری ساڵی ١٤٤٣ی کۆچیی مانگی چلەو ئەربەعینی شەھید بوونی حەزرەتی ئیمامی حسەین(ع) و یارانی ئەمەگداری ئەو حەزرەتە لە سارای کەربەلادا بوو.

سەرپەیڤ