وشداری دانی دووبارەی موقتەدا سەدر بە دەوڵەتی عێراق لە بارەی کۆبوونەوەکەی ھەولێر
ڕابەری ڕەوتی سەدر بۆ جاری دووھەم وشداریی دایە دەوڵەتی عێراق کە بەشدارانی کۆبوونوە زایونیستییەکەی ئەم دواییەی ھەولێر قۆڵبەست کات.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «موقتەدا سەدر» ڕابەری ڕەوتی سەدری عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک ڕایگەیاند: ئێمە ھێشتاش چاوەڕوانی ڕاپەڕێندرانی بڕیاری قۆڵبەست کردنەکە بۆ ھێندێک لەو کەسانەین کە لە کۆنفرانسی ناوزڕاوی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی ایونی لە ھەولێردا بەڕێوەچوو.
سەدر وتیشی: ئەگەر بێتو بەشدارانی دانیشتنەکەی ھەولێر قۆڵبەست نەکرێن ،ھەنگاوێکی نیشتیمانیی لێبڕاوانە دژی خەتاباران و پێشێلکاران دەگرینە بەر.
ڕابەری ڕەوتی سەدر ڕۆژی شەممەش لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند بوو: ھەولێر دەبێ ڕێگر بێت لە بەردەم بەرپاکرانی وەھا کۆبوونەوەگەلێکی تیرۆریستی و زایونی، ئەگینا دەوڵەت دەبێ تەواوی بەشدارانی دانیشتنەکە بە تاوانبار بزانێت و قۆڵبەستیان کات.