تشرینی یه‌که‌م 02, 2021 14:18 Asia/Tehran
  • کازمی لە دووەم ساڵیادی خۆپیشاندانەکانی تشرینی یەکەمی 2019: لە ڕۆژانی داهاتوودا باشترین کاندیدەکان هەڵدەبژێرین

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دووەم ساڵیادی خۆپیشاندانەکانی تشرینی یەکەمی 2019پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، چەند ڕۆژێکی ماوە بۆ هەڵبژاردنی باشتر و دەستپاکتر بۆ نوێنەرایەتی کردنی گەل.

 

 مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە توویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر بڵاویکردەوە، "دووەم ساڵیادی خۆپیشاندانەکانی تشرینە کە داوای دەوڵەت و چاکسازی دەکرد و دژی گەندەڵی بوو".

ئاماژەی بەوەش کردووە، "لەمڕۆوە نزیک دەبینەوە لە بەشداریی هەڵبژاردن کە یەکێک بوو لە داواکارییە بنەڕەتییەکانی تشرین لەپێناو ئایندەیەکی باشتر، چەند ڕۆژێکمان ماوە بۆ هەڵبژاردنی باشتر و دەستپاکتر بۆ نوێنەرایەتی کردنی گەل".

یەکی مانگی (تشرینی یەکەم/10)ی ساڵی 2019 خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی باشووری عێراق دەستیپێکرد و خۆپیشاندەران داوای چاکسازی و بنەبڕ کردنی گەندەڵییان دەرکرد.

سەرپەیڤ