تشرینی یه‌که‌م 04, 2021 18:12 Asia/Tehran
  • جیاوازیە بەرچاوەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی 2021 و 2018 ی عێراق

تەنیا 6 رۆژ تا بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانیی عێراق ماوە .

گرنگترین جیاوازیی دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕانی یاسای ھەڵبژاردنەکان و لە ئەنجام دا گۆڕان لە بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن و ھەروەھا چەشنی دەنگدانی دەنگدەران . بە پێی یاسای نوێ کە نوامبری 2020 پەسەندکرا ، ھەڵبژاردن لە عێراق پارێزگەیی نابێت بەڵکوو دابەشدەکرێت بە بازنەی بچووکتر و بە جۆرێک لە ئاستی شارەکان . 

گۆڕانی گرنگی دیکە کە بە دوای گۆڕانی یاسای ھەڵبژاردن ئەنجامبوو ، شێوازی گەیشتنی بەربژێران بە پەرلەمان و بە جۆرێک دەنگدانی جەماوەرە . لە ھەڵبژاردنی رابردوودا ، بەربژێرەکان بە پێی لیستی ھەڵبژاردنەکان دەگەیشتنە پەرلەمان ، بەڵام لە ھەڵبژاردنەکانی 10 ی ئوکتبردا ، دەنگدەران دەنگ بە کەس و تاک ئەدەن و کەسانێک کە زیاترین دەنگ بەدەست بێنن راستەوخۆ رێ دەبەنە پەرلەمان . 

جیاوازیی گرنگی دیکە کە لە نێوان ھەڵبژاردنی 2021 و ھەڵبژاردنی 2018 ی عێراق دا ھەیە ، کەمبوونەوەی ژماری بەربژێران ، ھاوپەیمانیەکان و لیستەکانی ھەڵبژاردنە . 7 ھەزار و 367 کەس لە ھەڵبژاردنی ساڵی 2018 دا کاندید ببوون ، لە کاتێک دا کە لە ھەڵبژاردنی 2021 دا ئەم ئامارە بۆ 3 ھەزار و 429 کەس دابەزیوە . 

جیا لەوە ، لە ھەڵبژاردنی ساڵی 2014 ژماری 27 ھاوپەیمانیی ھەڵبژاردن ، 88 لیستی ھەڵبژاردن و 205 پێکھاتە و پارتی سیاسی ئامادە بوون ، ئەم ئامارەش لە ھەڵبژاردنی ئەم جاردا دابەزیوە . 

بابەتێکی دیکە ئەوەیە کە ھەڵبژاردنی 2021 ی عێراق لە ژێر چاودێری نێودەوڵەتی دا بەڕێوەدەچێت . 

جنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان لەمبارەوە دەڵێ : 800 چاودێری رێکخراوی نەتەوەکان بەسەر ھەڵبژاردنی عێراق دا چاودێری دەکەن .

سەرپەیڤ