تشرینی یه‌که‌م 06, 2021 14:27 Asia/Tehran
  • نوجەبا: سەرۆک وەزیرانی داھاتووی عێراق دەبێ ئەو پەیمانگەلەی کە بە فەرمانی ئەمریکا گرێ دراون، ھەڵوەشێنێتەوە

سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی نوجەبای عێراق وێڕای پێداگرتن لە سەر بە تاوان زانینی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ تەلەبیب، وتیشی: سەرۆک وەزیرانی داھاتووی عێراق دەبێ تەواوی ئەو پەیمانانەی وا بە فەرمانی ئەمریکا گرێ دراون، ھەڵوەشێنێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «ئەکرەم کەعبی»، سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی نوجەبای عێراق  لە بارەی پێوەری سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، وتی: سەرۆک وەزیرانی داھاتوو دەبێ کایەی بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە ناوچە ی سەوز لە قەواخی باڵوێزخانەی واسێنگتۆن و دەستوەردان و راڵ بوونی ئەمریکا بە سەر فرۆشتنی نەوتی عێراق کۆتایی پێ بێنێت.

«کەعبی» وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی ڕاوەستانی سەرۆک وەزیرانی داھاتووی عێراق لە بەرامبەر گەڵاڵە ئیماراتی و سەعودییەکان کە لە ئاراستەی لەنێو بردنی ئاسایشت و ئابووریی عێراق دایە، وتیشی: سەرۆک وەزیرانی داھاتوو دەبێ  بە تاوان زانینی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی بکات بە یاسا و بە گەورەترین خەیانەتی بزانێت و ھۆکارەکانیشی سزا بدات.

ئەکەرەم کەعبی وتیشی: سەرۆک وەزیرانی داھاتوو ھەروەھا دەبێ دژی کۆمپانیا کۆڵۆنیالیستەکانی بیانی کە سەرچاوەکانی عێراق بە تاڵان دەبەن، ھەڵوێست دەرببڕێت.

سەرپەیڤ