تشرینی یه‌که‌م 07, 2021 14:44 Asia/Tehran
  • کشانەوەی دەستەیەک لە لەشکریانی ئەمریکی لە بنکەی ئاسمانیی «عەینولئەسەد»ی ئەنبار

سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق باسی کشانەوەی سێ تیپی سەربازیی ئەمریکای کردووە لە بنکەی ئاسمانیی «عەینولئەسەد»ی پارێزگای ئەنبار.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕووسیا ئەلیەوم، سەرگردایەتیی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: سێ تیپی سەربازیی ئەمریکا  لە بنکەی ئاسمانیی «عەینولئەسەد»»ی پارێزگای ئەنبار کشانەوە.

ھەتا ئێستا وردیاتێکی زیاتر لە بارەی ئەم ھەواڵەوە بڵاو نەبووەتەوە.

پێشتر «تەحسین خەفاجی» وتەبێژی بنکەی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق وێڕای جەخت کردن لە سەر پێویست نەبوونی وڵات بە ھێزی بیانی و بە تایبەت لەشکریانی ئەمریکی لە خاکی خۆی دا، ڕایگەیاند بوو: ھەتا کۆتایی ئەم مانگە سێ یەکەی جەنگاوەری ئەمریکا لە بنکەکانی «عەینولئەسەد»و «حەریر» دەکشێنەوە.

گەلێک لە خەڵک و کۆتلەکانی عێراق خوازیاری کشانەوەی ھێزە تیرۆریستەکانی ئەمریکی لە غێراقن و پەرلەمانی ئەم وڵاتەش گەڵاڵەیەکی ھەر لەم پەیوەندییەدا تێپەڕاندووە.

سەرپەیڤ