تشرینی یه‌که‌م 10, 2021 08:56 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی عێراق: بەڵێنەکەمان بردەسەر و سبەی چاوەڕوانی دەستکەوتێکی ئاسایشتیی گەورە بن

«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ دوای دەنگدان ڕوو لە گەلی عێراق ڕایگەیاند: بەڵێنەکەمان بردەسەر و سبەی چاوەڕوانی دەستکەوتێکی ئەمنیی گەورە بن.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی عێراق ، «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە ئەمڕۆ بەیانیی لەکاتی ئامادە بوونی لە بەردەم سندوقی دعەنگدان  پێشکەش کردنی دەنگی خۆی ڕایگەیاند: سبەی دەستکەوتێکی ئاسایشتیی گەورە ڕادەگەیەندرێت.

«مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕوو لە گەلی وڵاتەکەی، وتیشی:  بەڵێنەکەمان بردەسەر و سبەینێ دووشەممە چاوەڕوانی دەستکەوتێکی ئاسایشتیی گەورە بن .

وتیشی: داوام کرد هەڵبژاردن لە حوزەیران بکرێت و هەندێک داوایانکرد لە ٢٠٢٢ بەڕێوە بچێت، بەڵام سەرکەوتووبووین لە ئەنجامدانی لە تشرین دا.

کازمی هانی عێراقییەکانیشی دا لە ماڵ بچنە دەرەوە و بەشداریی دەنگدان بکەن و هەلی پێکھێنانی گۆڕانکاری لەدەست نەدەن و وتیشی: ئەوە هەڵبژێرن کە بە گونجاوی دەزانن بۆ داھاتووی عێراق.

کاتژمێر حەوتیی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە عێراق و هەرێمی کوردستان، دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستی پێ کرد و زیاتر لە ٢٤ ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە.

سەرپەیڤ