تشرینی یه‌که‌م 10, 2021 19:27 Asia/Tehran
  • موقتەدا سەدر : مستەفا کازمی ھۆکار بوو لە بەڕێوە چوونی سەرکەوتووانەی ھەڵبژاردن دا

«موقتەدا سەدر» رابەری رەوتی سەدر دەستبەجێ لە پاش کۆتایی ھاتنی پرۆسەی ھەڵبژاردن لە عێراق دا پەیامێکی بڵاو کردەوەو سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاگەیاند لەپای ھۆکار بوونی لەمەڕ بەڕێوەچوونی سەکەوتووانەی پرۆسەکە.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی عێراق، «موقتەدا سەدر» رابەری رەوتی سەدر لە پەیامێکدا پاش کۆتایی ھاتنی پرۆسەی دەنگدان، رایگەیاند: ئەمڕۆ پابەندبوونی خۆمان بۆ گەلی عێراق دوپات کردەوە، ئەویش لەرێگەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی گشتییەوە بۆ پەرلەمان، بۆیە سوپاسی دەنگدەران و «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەین کە هۆکاربوو بۆ ئەوەی هەڵبژاردن بەسەرکەوتنێکی گەورە کۆتایی بێت.

موقتەدا سەدر لەپەمەکەی داا ئاماژەی بەوەش کرد، هەروەک بەڵێنی هەڵبژاردنی پێشوەختیان بە گەلی عێراقدا بوو، ئەمڕۆ هەڵبژاردنەکە بەڕێوە براو پابەندبوونی خۆشیان بۆ گەلی عێراق دوپات کردەوە، بەو پێیەی  کە هەڵبژاردنەکە بە سەرکەوتوویی  کۆتایی هات.

ناوبراو ئەوەشی خستەڕو، سوپاسی لایەنە بەشدارەکان، دەنگدەران، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، مەرجەعیەت و خۆشەویستانی چاکسازی دەکەین کە بوونە ھۆی بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی ھەڵبژاردنەکە.

کاتژمێر حەوتی بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە بنکەکانی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەروی دەنگدەراندا کرانەوە و کاتژمێر شەشی ئێوارەش تەواوی ناوەندەکانی دەنگدان لە عێراق و کوردستان داخران.

سەرپەیڤ