تشرینی یه‌که‌م 11, 2021 17:08 Asia/Tehran
  • موقتەدا سەدر: دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکەی عێراق بە سینگێکی فراوانەوە قەبووڵ دەکەین

ڕابەری ڕەوتی سەدری عێراق داوای ڕاگەیەندرانی خێرای دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەم وڵاتەی کردووەو پێی داگرتووە کە، دەرەنجامەکەشی ھەرچییەک بێت بە سینگێکی فراوانەوە قەبووڵی دەکەین.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ڕووسیا ئەلیەوم، «موقتەدا سەدر» ڕابەری ڕەوتی سەدری عێراق ڕۆژی دووشەممە لە توییتێکدا نووسی: ئەوەی حاشای لێ ناکرێت ھەوڵەکانی لێژنەی باڵای ھەڵبژاردنە.

«سەدر» ھاوکات داوای لە لێژنەی باڵای ھەڵبژاردن کرد کە سکاڵا یاساییەکان لە بارەی ھەڵبژاردنەوە تاوتوێ بکات ھەتا قۆستنەوەی دەرفەت بەو کەسانە نەدرێت کە بۆ گێرەشێوێنی لە ڕەوتی سیاسی و یان ساختەکاری لە ھەڵبژاردن لە ڕێگای نایاساییەوە ھەوڵ دەدەن.

ڕابەری ڕەوتی سەدر وتیشی: گەل و دەوڵەت بە گەرمی و سینگێکی کراوەوە دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکە قەبوڵ دەکەن و ھیچ ھەنگاوێکی بە پێچەوانەی شەرع و یاسا بە ئەنجام ناگات و ھەوڵ بۆ چەسپاندنی ئاشتیی نێوخۆیی دەدرێت.

ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ڕۆژی ڕابردوو دەیەمی ئۆکتۆبەر لە سەرتاسەری عێراق بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ