داخوازیی موقتەدا سەدر لە سەرۆک وەزیرانی داھاتووی عێراق
ڕابەری ڕەوتی سەدر داوای لە سەرۆک وەزیرانی داھاتووی وڵاتەکەی کرد کە دروشمی نە «ڕۆژھەڵات نە ڕۆژئاوا» بگرێتە بەر.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «موقتەدا سەدر» ڕابەری ڕەوتی سەدری عێراق کە ھاوپەیمانییەکەی پێشەنگی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی ئەم وڵاتەیە، ڕۆژی پێنج شەممە لە توییتێکدا نووسی: لە چوارچێوەی یاسادا دژی گەندەڵی خەبات دەکەین و سەرۆک وەزیرانی داھاتوو دەبێ ھەڵوێستی «ڕۆژھەڵات نە ڕۆژئاوا» بگرێتە بەر.
سەدر داوای لە تەواوی کۆتلەو ڕەوتە سیاسییەکانی عێراق کرد ھەتا بە دان بەخۆداگرتن و فەرز کردنی بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکان بە سەر بەرژەوەندیی تاکەکەسی و گروپی دا بۆ گەڕاندنەوەی دەستەڵات و جێ و شوێنی عێراق ھەوڵ بدەن.
سەدر جەختی لەوەش کردەوە کە، عێراق لە بەرامبەر داگیرکاری، تیرۆریزم و ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی خۆڕاگریی نواندووەو قەت دەستی لە ڕووی ھیچ شارومەندێکی عێراقی بەرز ناکاتەوە.