گەشتی بەم زووانەی شێخی ئەلئەزھەر بۆ عێراق
سەرچاوە عێراقییەکان باسی گەشتی شێخی ئەلئەزھەری میسر بۆ عێراقیان کردووە لە سەرەتای مانگی داھاتووی زایینی.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەلفۆرات، سەرچاوە عێراقییەکان ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایانگەیاند: دامەزراوەی ئەلئەزھەری میسر گەشتی داکتۆر «ئەحمەد تەیب» شێخی ئەلئەزھەری بۆ عێراق لە مانگی نوامبەردا پشتڕاست کردووەتەوەو عێراق خەریکە خۆی بۆ ساز دەدا.
بە قسەی ئەم سەرچاوانە، بڕیار وایە یەکەمین دیداری شێخی ئەلئەزھەر لەگەڵ ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق لە نەجفی پیرۆزدا ئەنجام بگرێت.
ئەم سەرچاوانە باسی ئەوەشان کردووە کە، شێخی ئەزھەر لەم گەشتەی دا زیارەتی گڵکۆکانی کەربەلاو نەجفی پیرۆزیش دەکات.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، گەشتەکەی شێخی ئەزھەر ماوەیەکی زۆرە کە بڕیارە ئەنجام بگرێت و لە ساڵی ٢٠٠٣وە دەوڵەتەکانی عێراق بانگێشتنیان کردووە بۆ ئەم وڵاتەو کەچی ھەتا ئێستا سەری نەگرتووە.