تشرینی یه‌که‌م 15, 2021 15:53 Asia/Tehran
  • تاقمێکی ٦ کەسەی داعش لە نەینەوا کەوتە ئاوی ھێزەکانی حەشدی شەعبییەوە

حەشدی شەعبیی عێراق ڕایگەیاند تاقمێکی تیرۆریستیی ٦ کەسەیان لە پارێزگای نەینەوا خستووەتە داوەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرکردایەتیی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ ھەینی لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند کە لە سەر بنەمای ھێندێک ھەواڵی وردی ئاسایشتی و دوای ئۆپراسیۆنی پێ و شوێنگرتن و چاودێریی تبپەکانی ھەواڵگریی سەربازیی حەشدی شەعبی یە ھاوکاریی یەکەیەکی سەرکردایەتیی بەشی نەینەوا، توانی شانەیەکی شەش کەسەی پڕمەترسیی داعش قۆڵبەست کات.

لەم تیرۆریستانە جیا لە چەکی سوک، ھێندێک بەڵگەی جۆربەجۆریش دۆزراوەتەوە. ئەم چەکدارە تیرۆریستانە لە ھێرشی جۆربەجۆردا دەیان شارومەندی عێراقییان قەڵاچۆ کرد بوو.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە حەشدی شەعبی ئەمڕۆش باسی بەردەوامی دان بە پاکتاوکردنی تۆکمەوتەواوی ناوچەی ئاڵۆزی «تارمیە» لە باکووری بەغداشی کرد. ناوچەیەک کە لە بەر بوونی باخ و دارەخورمای زۆر بووەتە حەشارگەی تیرۆریستانی داعش لە تەنیشتی پێتەختی عێراق دا.

سەرپەیڤ