کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنی عێراق: ژماردنی دەنگەکان ڕۆژی شەممە کۆتایی پێ دێت
کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنی عێراق ڕایگەیاند: ژماردنی دەستیی دەنگەکان ڕۆژی شەممە کۆتایی پێ دێت و دوای ئەوە دەرەنجامی کۆتایی ڕادەگەیەندرێت.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیل ئیست نیوز:«عیماد جەمیل» ئەندامی تیپی میدیایی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنی عێراق ئەمڕۆ ھەینی ڕایگەیاند: دوای ڕاگەیەندرانی دەرەنجامی کۆتایی لە ڕۆژی شەممە، ئەوسا پێکھاتە سیاسییەکان دەتوانن سکاڵاو تانەی خۆیان ڕابگەیەنن.
وتیشی: ژماردنی ئەو دەنگانەی کە ماونەتەوە، لەوانەیە ھێندێک ئاڵوگۆڕ لە دەرەنجامە سەرەتاییەکاندا دروست کات.
ئەم ئەندامەی تاقمی میدیایی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنی عێراق ، زۆرێک لەو بایانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە بارەی پێشێلکاری لە ھەڵبژاردن دا دێتە ئاراوە، بە دەنگۆو زانیاریی ھەڵە زانی و وتیشی: ھێرشی سەر کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنی عێراق بێ بەڵگەیەو ھیچ بنەمایەکی نییە.