عەممار حەکیم: ھێرشی سەر شێعەکانی ئەفغانستان پیلانێکی شەیتانیی جێی گومانە
«عەممار حەکیم» سەرۆکی ھاوپەیمانیی «قوی الدولة الوطنیة»ی عێراق لە بەیاننامەیەک دا وێڕای ئیدانەکردنی ھێرشە تیرۆریستییەکانی سەر شێعەکانی ئەفغانستان ، ئەو ھەنگاوانەی بە «گەڵاڵەیەکی شەیتانیی گومانلێکراو» زانی.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «عەممار حەکیم» لە بەیاننامەیەک دا نووسی: چەند ڕۆژێک لە قەڵاچۆی تیرۆریستیانەی شوێنکەوتووانی ئەھلی بەیت لە مزگەوتێکی ویلایەتی «قەندوز»ی وەفغانستان تێپەڕ نەبووە کە ئەمڕۆش ھێرشێکی ڕەشەکوژانەی دیکە حەپەساندینی. ھێرشێکی ھاوچەشنیش کرایە سەر مزگەوتی حەزرەتی فاتیمەی زەھرا(س) لە ویلایەتی قەندەھار کە کۆمەڵێکی زۆر لە ئەنجامی دا شەھید و بریندار بوون.
حەکیم وێڕای ئیدانەکردنی توندی دڕندەکارییەکانی دژی شێعەکان لە ئەفغانستاندا، ئەو کردارانەی بە دەرەنجامی «پیلانێکی شەیتانیی گومانلێکراو» زانی کە وا ھەڵدەگرێ کۆمەڵگای جیھانی لە ھەڵوێستێکی لێبڕاوانەو دەستبەجێ دا پێش بەو کوشتارە دڵتەزێنە بگرێت.
سەرچاوە ھەواڵییەکانی ئەفغانستان لە پارێزگای قەندەھارەوە ڕایانگەیان: لە تەقینەوەی نیوەڕۆی ڕۆژی ھەینی لە مزیگەوتی فاتیمە(س) ٣٧ کەس کوژراون و نزیکەی ٧٠ کەسیش بریندار بوونە.