تشرینی یه‌که‌م 18, 2021 23:40 Asia/Tehran
  • ھۆکارەکانی ناڕەزایەتی بە ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی لە عێراق

راگێندرانی ئەنجامی دواجاری ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق لە نێو ئەم وڵاتەدا رووبەڕووی ناڕەزایەتیی بووەتەوە و ناڕازیان لە ھەندێ لە شارەکان رێگا و شەقامەکانیان داخست .

چەندین ھۆکار بۆ ناڕەزایەتیەکان ھەیە : 

ھۆکاری یەکەم ، بێ متمانەیی بەشێک لە کۆمەڵگای عێراق بە دەسەڵاتی ئەم وڵاتەیە . ناڕازیان لەسەر ئەم باوەڕەن بەڕێوەبەرانی ھەڵبژاردنەکان لە نەیارانی موقاوەمەی عێراقین و بە دەسکاری کردنی ئەنجامەکان لە پێناو لاوازکردن یان سڕینەوەی خوڕاگریی لە دەسەڵات لەم وڵاتە کار دەکەن . 

ھۆکاری دوھەم ، باوەڕی ناڕازیان بە دەسوەردانی دەورگێڕانی دەرەکیی لەوان ئەمریکا و رژێمی زایۆنی و بریتانیا و عەرەبستانی سعودی و ئیمارات لە ھەڵبژاردنی ئەم دواییانەی عێراقە . ئەم دەورگێڕانە لە گرنگ ترین بەرھەڵستکارانی گروپەکانی موقاوەمە لە عێراقدان کە لە ساڵانی رابردوودا لە چوارچێوەی ھێنانەئارای تۆمەتی جۆربەجۆر ھەوڵیاندا وێڕای بەدناوکردنی ئەم گروپ و لایەنانە ، ئەوان بە ھۆکاری کێشەکانی ئێستای عێراق بناسێنن . 

ھۆکاری سێھەم ، خۆبواردنی کۆمیساریای باڵای ھەڵبژاردنەکان لە ژماردنەوەی دەنگەکان لە ھەندێ لە بازنەکانی دەنگدانە . ناڕازیان دەڵێن سندوقەکانی دەنگدان لە ھەندێ لە بازنەکان بە دەست بژمێردرێنەوە . 

سەرباری بەڕێوەچوونی خۆپێشاندان ، پێدەچێ رێبەرانی گروپ و لایەنە عێراقیەکان وێڕای قەبوڵکردنی ئەنجامی ھەڵبژاردن ، لە ھەوڵی ئەوەدان لاگرانی خۆیان بۆ ئاکاری ئاشتیانە و ھێور بانگێشت بکەن و وتووێژ بۆ پێکھێنانی فراکسیۆنی گەورەتری پەرلەمانیی دەست پێ بکەن . 

 

سەرپەیڤ