کومیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنی عێراق: ژماردنەوەی نۆکمەوتەواوی دەنگەکانی ھەڵبژاردن پێویستمەندی فەرمانی دادگەی فیدراڵە
ئەندامێکی کومیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنی عێراق جەختی کرد: ژماردنەوەی نۆکمەوتەواوو گشتداگری دەنگەکانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەم وڵاتە تەنیا دوای فەرمانی دادگەی فیدراڵ مسۆگەر دەبێت.
بە پێی ڕاپۆرتی سومریەنیوز، «مەھەند مستەفا» ئەندامی کومیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنی عێراق ڕایگەیاند: ئەمڕۆ سێ شەممە دوایین دەرفەتی تانە لێ دان لە ڕەوتی بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەم وڵاتەیە.
ئەم ئەندامەی کومیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنی عێراق جەختی لەوەش کردەوە کە، کومیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنی عێراق ھەتا ئێستا پتر لە ١٢٠٠ سکاڵای لە بارەی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانەوە پێ گەییشتووە، ئاساییە کە سکاڵاکان لەگەڵ بەڵگەکان ھەڵدەسەنگێنێ و پاشان ڕاپۆرتەکەی دەنێرێ بۆ ئەنجومەنی باڵای دادەڤانی.
«مەھەند مستەفا» وتیشی: لە ئێستادا تەنیا ژماردنەوەی ئەو سندوقانەی کە تانەیان لێ دراوە مسۆگەر دەبێ، بەم پێیە ژماردنەوەی نۆکمەوتەواوو گشتداگری دەنگەکانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەم وڵاتە تەنیا دوای فەرمانی دادگەی فیدراڵ مسۆگەر دەبێت.