تشرینی یه‌که‌م 21, 2021 12:18 Asia/Tehran
  • داخوازیی ھادی عامری لە ناڕازییانی دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکانی عێراق

سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتحی عێراق لە ناڕازییانی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە بەر خۆپیشاندانی ئاشتیانەیان و ھەروەھا ھەڵس و کەوتی گونجاویان لەگەڵ ھێزە ئاسایشتییەکان ڕێزی گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی مەعلومە، «ھادی عامری» سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتحی عێراق ڕۆژی چوارشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک داوای لە کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق کرد کە بە بڕشتانە بە ناڕەزامەندییەکانی پەیوەست بە ھەڵبژاردن ڕابگات ھەتا ھەمووان لە بێ  لایەن بوونی ئەم کۆمیسیۆنە دڵنیا بن.

عامری بە دەربڕینی ئەمەی کە داواکردنی ماف لە ڕێگای ئاشتیانەو بە پێی بنەما مافێکە کە یاسای بنەڕەتی دیاریی کردووە، لە سەر بەردەوام کرانی ڕەوتی ئاشتیانەی ناڕەزامەندی دەربڕینەکان پێی داگرت.

ڕاگەیەندرانی دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە ڕۆژی یەکشەممەوە کاردانەوەو ناڕەزامەندیی کۆمەڵێک لە خەڵک، کۆتلەو لایەنەکانی ئەم وڵاتەی لێ کەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ