کورسیه‌کانی ره‌وتی سه‌در زیادی کرد
سه‌رۆکی لیژنه‌ی دانوستانه‌کانی ره‌وتی سه‌در ڕۆژی چوارشه‌ممه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆکار و شێوازه‌که‌ی ئاشکرابکات رایگه‌یاند: کورسیه‌کانی ره‌وتی سه‌در له په‌رله‌مانی عێراق زیادیان کردووه و کۆی گشتیی کورسیه‌کانی گه‌یشتووه‌ته حەفتاو چوار کورسی.
«حه‌سه‌ن عوزاری » سەرۆکی لیژنەی دانوستانەکانی ره‌وتی سەدر له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوک نووسیویەتی: کورسیه‌ک لە تێکڕای کورسیه‌کانی کوتله‌ی سه‌در زیادی کردووه و کۆی گشتیی کورسیه‌کانیان بووه‌ته حه‌فتا و چوار کورسی.
سه‌رۆکی لیژنه‌ی دانوستانه‌کانی ره‌وتی سه‌در، هۆکار و چۆنیه‌تی زیادکردنی کورسیه‌کانی ره‌وتی سه‌دری نه‌خستوه‌ته‌ڕو، ته‌نها جه‌ختیکردوه‌ته‌وه، "کورسیه‌کانیان بونه‌ته ٧٤ کورسی.
ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق، به‌رده‌وامه له به‌دواداچون و لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و تانه و سکاڵایانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختەی په‌رله‌مانی عێراق ئاراسته‌یان کراوه.
دوای جیاکردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستی ده‌نگه‌کان، کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق، دوا ئه‌نجامی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختەی په‌رله‌مانی بڵاوکرده‌وه و به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌کانیش، جگه له موقته‌دا سه‌در که ،حه‌فتا و سێ کورسی به‌ده‌ستهێناوه، لایه‌نه شێعه‌کانی دیکە به‌رێژه‌یه‌کی به‌رچاو ده‌نگیان که‌می کردووه و له ئێستاشدا ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر ئه‌نجامه‌کان ده‌رده‌بڕن و کۆی پرۆسه‌که ره‌ت ده‌که‌نه‌وه.