تشرینی یه‌که‌م 28, 2021 18:04 Asia/Tehran
  • ھێرشی داعش بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی لە باکووری عێراق

کۆمەڵێک لە ئەندامانی داعش ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە گردوپەڕی گوندی «دەرعولفەییاز» و «عەبدوڵڵا فەییاز» ھەڵکەوتوو لە ناوچەی ڕاشیدیە لە باکووری بەغدا تەقەیان لە یەکەیەکی لەشکری ١١ی سوپای عێراق کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ھقزی ئاسمانیی سوپای عێراق بە کەڵک وەرگرتن لە کۆپتەر بۆ بەرپەرچ دانەوەی تیرۆریستان ھاتووەتە مەیدانەوە. وەک باسی دەکرێت، پێکدادانەکان ھێشتاش ھەر بەردەوامە.

ھێزشی بەغدا بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی لە باکووری بەغدا لە کاتێکدایە کە شەوی چوارشەممەش لە ئەنجامی ھێرشی تاقمی تیرۆریستیی داعش بۆ سەر چەند گوندێکی پارێزگای دیالەی ڕۆژھەڵاتی عێراق پتر لە ١٥ کەس کوژران و ١٨ کەسی دیکەش بریندر بوون.

سەرباری شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق، ھێشتاش کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە  بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق، ڕوویان لە کرداری تیرۆریستی و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کردووە.

سەرپەیڤ