تشرینی یه‌که‌م 29, 2021 14:35 Asia/Tehran
  • سوپای عێراق شەش ئەندامی تەکفیریی داعشی قۆڵبەست کرد

ھێزەکانی سوپای عێراق لە ھەڵمەتێکی بەربڵاودا لە پارێزگای «سەلاحەددین»شەش ئەندامی تەکفیریی داعشیان ناس کردو قۆڵبەستیان کردن.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی بەغدا ئەلیەوم، ھەڵمەتی دژی تیرۆریستیی ھێزەکانی سوپای عێراق لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە ھەروا بەردەوامەو ئەم ھێزانە لە ھەڵمەتێکی تازەدا لە پارێزگای سەلاحەددین شەش ئەندامی تەکفیریی داعشیان ناس کردو قۆڵبەستیان کردن.

ماوەیەک لەمەوپێشیش ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق لە ئەنجامی ھەڵمەتێکی بەربڵاو لە پارێزگای نەینەوادا توانییان بڕێکی زۆر لە موشەکەکانی تاقمی تیرۆریستیی داعش بدۆزنەوە.

لە درێژەی ئاڵوگۆڕە ئاسایشتییەکانی عێراق، پێشنریش کۆمەڵێک لە یرۆریستانی داعش بەتەما بوون دزە بکەنە نێو ناوچەکانی پارێزگای دیالەوە کە خۆ تێگەیاندنی دەستبەجێی ھێزەکانی خۆڕاگریی حەشدی شەعبی ڕێی پێ گرتن.

سەرباری شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق، ھێشتاش کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە  بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق، ڕوویان لە کرداری تیرۆریستی و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کردووە. بەڵام لە بەرامبەرد سوپاو ھێزەکانی حەشدی شەعبی ھەتا ئێستا ھەڵمەتی جۆربەجۆریان بۆ پاکتاوکردنی ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە لەژێر ڕکێفی تاقمە تیرۆریستەکان ئەنجام داوە کە ئەو ھەنگاوانەش ھەروا بەردەوامن.

سەرپەیڤ