تشرینی دووه‌م 04, 2021 22:01 Asia/Tehran
  • نوجەباء: سەندنەوەی نەوتبەر لە جەردەکانی ئەمریکی سەربەرزیی ئیسلامی بە ھەمووان نواند

وتەبێژی بزوتنەوەی نوجەبای عێراق لە بەیاننامەیەک دا بە دەربڕینی ئەمەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران ھێمای بوێری و ئازایەتییە، سەندنەوەی نەوتبەرەکەی ئێرانی لە جەرەکانی ئەمریکا بە مایەی سەربەرزیی ئیسلام زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی پێنج شەممەی ھەواڵدەریی فارس، «نەسر شمەری» وتەبێژی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی نوجەباء لە توییتێکدا وێڕای ستایشی کۆماری ئیسلامی نووسی: ئەم ھەڵوێستە بوێرانەیە، شێوازێکی لەبارە بۆ کۆنترۆڵی ھەڵس و کەوتی دەست درێژکارانەی ئەمریکا، ئەو بەڕبەرییەتەی کە ھەڕەشە لە دابە نێونەتەوەییەکان دەکات و بە واتای بێ ڕێزی کردن بە سەروەریی وڵاتانی ناوچەکە دێتە ئەژمار.

شەمەری تەواوی بیرئازادانی جیھان بە تایبەت گەلانی موسڵمانی ناوچەکەی بانگێشتن کرد کە ئەگەر ھاتو ھەر ھێزێکی بیانی دەست درێژکاریی کردە سەر سەروەری و سەربەخۆیی وڵاتەکەیان، ھاوچەشنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵی دا بجوڵێنەوە.

ڕۆڵە چاونەترسەکانی ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، بە ھەنگاوێکی دەستبەجێ و ھێزمەندانە لە ئاوەکانی دەریای عوممان پەلەقاژەی پاپۆڕێکی جەنگیی ئەمریکایان بۆ بەتاڵان بردنی نەوت لە نەوتبەرێکی ئێران  پوچەڵ کردەوە.

سەرپەیڤ