تشرینی دووه‌م 05, 2021 13:21 Asia/Tehran
  • وتووێژی «موقتەدا سەدر»و «حەلبوسی» لە بارەی پێکھاتنی دەوڵەتی تازەی عێراق

سەرچاوە میدیاییەکان باسی دیداری ڕابەری ڕەوتی سەدری عێراق و سەرۆکی ھاوپەیمانیی «تەقەدوم»یان کردووە لە ئاراستەی پێکھێنانی دەوڵەتی تازەی ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ڕووسیا ئەلیەوم، لە دیداری «موحەممەد حەلبوسی» سەرۆکی ھاوپەیمانیی «تەقەدوم»ی عێراق و «موقتەدا سەدر» ڕابەری ڕەوتی سەدر ھەردووک لا لە بارەی پێکھاتنی دەوڵەتی تازەی عێراق ڕاوێژیان کردو بیروڕایان گۆڕییەوە.

ئەم دیدارە لە ماڵی «حەلبوسی» لە بەغدا بەڕێوە براو ھەڵکەوتەترین دیدار لە چەشنی خۆی دا دێتە ئەژمار لە پاش ھەڵبژاردنەکانی عێراق و ڕاگەیەندرانی دەرەنجامەکانی.

ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی دەیەمی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ بەرپا کرا، بە پێی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕەوتی سەدر بە دەستخستنی ٧٣ کورسی بوو بە سەرپەڕی ھەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی عێراق و ھاوپەیمانیی «تەقەدوم» بە سەرۆکایەتی «موحەممەد حەلبوسی»یش ٣٢ کورسیی بەرکەوتووە .

سەرپەیڤ