تشرینی دووه‌م 10, 2021 12:30 Asia/Tehran
  • جەختی «عامری» لە سەر چارەسەریی کێشەکانی پەیوەست بە ڕاگەیەندرانی دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق

سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتحی عێراق خوازیاری پاراستنی ھێمنی و گەڕانەوە بۆ دەزگای دادی بوو لە ئاراستەی چارەسەریی کێشەکانی پەیوەست بە ڕاگەیەندرانی دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

«ھادی عامری» سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتحی عێراق ڕۆژی سێ شەممە لە بەیاننامەیەک دا لە تەواوی ناڕەزایانی پەیوەست بەدەرەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق داوای کردھێمنیی خۆیان بپارێزن و میدیاکانیش ئەو ڕەوشتەی ھاتووەتە پێشەوە بە دەزگای داد بسپێرێن.

لە بەیاننامەکەی عامری دا ھاتووە: ھەمووان بۆ ھێمنیی میدیایی و پڕوپاگەندەیی و سپاردنی کاروبارەکان بە دەزگای دادو لێژنەی ھونەری بانگێشتن دەکەم ھەتا ئەم لێژنەیە ئەو ڕووداوانەی کە لەم دواییەدا لە ئەنجامی ھەڵکوتانە سەر خۆپیشاندەران و  ھێرشی سەر ماڵی سەرۆک وەزیران بەدی ھاتووە، لێک بداتەوە.

عامری وتیشی: عێراق لەمەزیاتر بەرگەی ئاڵۆزی ناگرێت و پاراستنی سەقام و ئاسایشتی عێراق بەرپرسایەتیی ھەمووانە.

 

سەرپەیڤ