تشرینی دووه‌م 14, 2021 01:13 Asia/Tehran
  • ھادی عامری: لەسەر پێکھێنانی حکومەت شەڕ لە نێوان بەرەی شێعەی عێراق ڕوو نادات

سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتحی عێراق وێڕای ئاماژە بە خواستی هەندێ کەس بۆ روودانی شەڕ لە نێوان گرووپە شێعەکانی عێراق، جەختی کردەوە : شەڕ لە نێوان شێعەکاندا ڕوو نادات.

هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە عێراق، رۆژی شەممە  بەو کەسانەی کە بەدوای رودانی شەڕ لە نێوان گرووپە شێعەکانی عێراقن، وتی: ئەم شەڕە ڕوو نادات.

ئەو وتیشی: زۆر کەس بۆ پێک هێنانی شەڕ هەوڵ ئەدەن بەڵام تا کاتێ کە سەرچاوەی ئایینیمان ئایەتۆڵا سیستانی بێت، شەڕ ڕوو نادات و سەرۆکی گرووپە شێعەکان هەموویان زانا و حەکیمن.

ناوبراو باسی هەوڵدان بۆ تیرۆری مستەفا کازمی کرد و ڕوونی کردەوە: داوای لێکۆڵینەوەی ڕوون و وردمان سەبارەت بە ئەم ڕووداوە کردووە و هیچ شتێک لەم بارەوە ناشارینەوە.

سەرپەیڤ