تشرینی دووه‌م 17, 2021 08:45 Asia/Tehran
  • ھاوێژرانی چوار موشەک بەرەو بنکەیەکی تورکیا لە باکووری عێراق

سەرچاوە ھەواڵدەرییەکانی عێراق ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە باسی بە ئامانج کرانی بنکەیەکی سەربازیی تورکیا لە باکووری عێراقیان کرد.

کەناڵی تەلەگرامیی سابرین نیوز وای بڵاو کردووەتەوە کە بنکەی «زلیکان» ھەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژھەڵاتی موسڵ کەھی لەشکریانی تورکیایە دراوەتە بەر چوار موشەکی «گراد». ئەمە لە کاتێکدایە کە «زلیکان» حەوتەمی نوامبەریش حەوت موشەکی کاتۆشای پێوە نرا بوو.

ترکیا لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە گەلێک جار بە بیانووی بەرنگار بوونەوەی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان سنووری عێراقی بەزاندووە.

ئەم دەست درێژکارییانەی لەشکریانی تورکیا لەگەڵ کاردانەوەی توندی دەوڵەتی عێراق و وڵاتانی دیکەی جیھان بەرەوڕوو بووەتەوە.

نوسینگەی سەرۆک کۆمارەتیی عێراقیش لەم دواییەدا وێڕای ئیدانەکردنی دەست درێژکارییەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق ڕایگەیاند: ھێرشی بەردەوامی سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق خەوشاندنی بەبڕشتانەی سەروەریی بەغداو پێشێلکرانی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان دێتە ئەژمارو بە پێچەوانەی پەیوەندیی دراوسێتییە.

 

سەرپەیڤ