تشرینی دووه‌م 17, 2021 12:14 Asia/Tehran
  • داخوازیی «موقتەدا سەدر» لە مەڕ لێکدانەوەی سامان و دارایی کاربەدەستانی عێراق

ڕابەری ڕەوتی سەدری عێراق داوای لێکدانەوەی سامان و دارایی کاربەدەستانی عێراقی کردووە لە خولی ئێستادا لە ئاراستەی خەباتی دژی گەندەڵی لە وڵات دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی سپۆتنیک، «موقتەدا سەدر» ڕابەری ڕەوتی سەدری عێراق بە بڵاو کردنەوەی توییتێرێک نووسی: دەبێ لە خولی ئێستادا بە ھاوڕێیەتی ھێزی بەڕێوەبەرایەتی و ھێزی یاسادانان، یاسای خەباتی دژی گەندەڵی لە وڵات دا کارا بکرێت.

سەدر وتیشی: ئەم خەباتە ھەمووانیش دەگرێتەوەو ھەڵاواردن بۆ ھیچ لایەنێک ناکرێت بۆ ئەوەی گەندەڵی لە ئاستی بەرپرسان لە وڵات دا کۆتایی پێ بێت.

بە پێی دەرەنجامەکانی بەرایی و ھەتا ڕادەیەکی زۆر یەکجاریی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە ڕۆژی دەیەمی ئۆکتۆبەر بەڕێوە چوو، ڕەوتی سەدر بە دەستخستنی ٧٢ کورسی لە تێکڕای ٣٢٩ کورسی بووە بە یەکەم و بەم پێیە ڕۆڵی سەرەکیشی لە دیاری کردنی سەرۆک وەزیران لەم وڵاتەدا بە ئەستۆ د ەبێت.

سەرپەیڤ