تشرینی دووه‌م 19, 2021 08:12 Asia/Tehran
  • داخوازی بۆ مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق نایاساییە

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی «عەسائیبی ئەھلی حەق»ی عێراق وتی: داخوازی بۆ مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق نایاساییە.

بە پێی ڕاپۆرتی سومریە نیوز: «سەعد ئەلسەعدی» وتی: «مستەفا کازمی» وەکو سەرۆک وەزیرانێک کە خولی دەستەڵاتەکەی کۆتایی پێ ھاتووە، بۆی نییە داوای مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق بکات، چونکو لە ئێستادا دەوڵەتەکەی، دەوڵەتی کاربەڕێکەرەو کاتییە.

وتیشی: داخوازیی مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی ئەگەر ڕاست بێت، ھەنگاوێکی نایاسایی و بە پێچەوانەی یاسای بنەڕەتییە.

یاریدەری وەزیری بەرەڤانیی ئەمریکا ماوەیەک لەمەوپێش ڕایگەیاند بوو کە دەوڵەتی عێراق داوای لە ئەمریکا کردووە ھەتا ھێزەکانی لەم وڵاتەدا ڕابگرێت.

دەوڵەتەکانی ئەمریکاو عێراق ژوئیەی ڕابردوو لە کۆشکی سپی دا لە سەر ئەوە ڕێککەوتن کە ھێزە جەنگاوەرەکانی ئەمریکا ھەتا کۆتایی ئەمساڵە زایینییە لە عێراق بکشێنەوە.

سەرپەیڤ