تشرینی دووه‌م 24, 2021 17:47 Asia/Tehran
  • سوپای عێراق:پاشماوەی ھێزەکانی ئەمریکا ھەتا ١٥ ڕۆژی دیکە لە وڵات دەکشێنەوە

وتەبێژی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی سوپای عێراق ڕایگەیاند: پاشماوەی ھێزەکانی ئەمریکی ھەتا پانزە ڕۆژی تر خاکی ئەم وڵاتە بەجێ دێڵن.

«تەخسین خەفاجی» وتەبێژی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی سوپای عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: پرسی کشانەوەی یەکجاریی ھێزەکانی ئەمریکی لە وڵات بە پێی خشتەی دیاری کراو دەڕواتە پێشەوەو ئەوانە بە شێوەیەکی بەرتەسک لە «عەینولئەسەد»دا نەبێ بنکەیەکی دیکەیان نییە.

خەفاجی وتیشی: زۆربەی ھێزی جەنگاوەری ئەمریکا لە عێراق کشاونەتەوەو بەس موستەشاران و کەسانێک کە لە بواری ھەواڵگری و ڕازێنان و ڕاوێژ پێدان چالاکی دەنوێنن، ماونەتەوە.

وتەبێژی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی سوپای عێراق بە دەربڕینی ئەمەی کە پاشماوەی لەشکریانی ئەمریکا ژمارەیان کەمە و ھەتا پانزە ڕۆژی دیکە لە عێراق دەکشێنەوە، وتیشی: خشتەیەکیش بۆ ڕادەست کردنی چەک و تفاقەکانیان ڕەچاو کراوە.

 

سەرپەیڤ