کانونی یه‌که‌م 01, 2021 09:07 Asia/Tehran
  • خەزعەلی: بەیاننامەکەی دەوڵەتی عێراق لە بارەی ھەڵکوتانە سەر ماڵی سەرۆک وەزیران کات بە فێڕۆدانە

سکرتێری گشتیی «عەسائیبی ئەھلی حەقی عێراق» دەرەنجامی ڕاگەیەندراوی لێکۆڵینەوە لە بارەی کرانە ئامانجی ماڵی سەرۆک وەزیرانی ئەم واتەی بە کات بە فێڕۆدان زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، «قەیس خەزعەلی» سکرتێری گشتیی «عەسائیبی ئەھلی حەقی عێراق» ڕۆی سێ شەممە لە ھەژماری توییتێرەکەی دا نووسی: دەوڵەت دەبێ لە ڕووبەڕوو بوونەوەی وریایی و لەسەر ھەست بوونی جەماوەری عێراق لێبڕاوانەتر بجوڵێتەوە.

سکرتێری گشتیی «عەسائیبی ئەھلی حەقی عێراق» وتیشی: لە ھەل و مەرجێکدا کە جەماوەری عێراق بەرەوڕووی گرفتی جۆربەجۆرن ئیدی پێویستیان بە نیگەرانیی زیاتر نییە.

ھەر لەم کاتەدا کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراقیش لە بەیاننامەیەک دا ھێرشی ئەم دواییە بۆ سەر مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقی بە ساختەو چەواشەکاری زانی.

لە بەشێکی بەیاننامەکەی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق دا ھاتووە: کاربەدەستانی سیاسی و ئاسایشتی و باڵوێزانی وڵاتانی گەورە دەزانن کە ھێرشی کردنە ئامانجی ماڵی کازمی ساختەکاری بووەو سەرۆک وەزیران لەکاتی تەقینەوەکەدا ھەر لە ماڵی خۆشی نەبووە.

سەرپەیڤ