کانونی یه‌که‌م 01, 2021 17:19 Asia/Tehran
  • ھەنگاوی دواتری ڕەوتی سەدر دوای ڕاگەیەندرانی دەرەنجامی یەکجاریی ھەڵبژاردنی عێراق

سەرکردەیەکی ڕەوتی سەدری عێراق، ھەنگاوی دواتری ئەم ڕەوتەی دوای ڕاگەیەندرانی دەرەنجامی یەکجاریی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەم وڵاتە ڕوون کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی شەفەق نیوز، «عسام حسەین» لە سەرکردەکانی ڕەوتی سەدری عێراق، لە لێدوانێکدا وتی: قۆناغی دواتر لەپاش ڕاگەیەندرانی دەرەنجامی یەکجاریی ھەڵبژاردنی پەرلەمان، داڕشتی سیاسیی تازەیە کە لە لایەن زۆرینەی نیشتیمانی یان سیاسییەوە داکۆکیی لێ بکرێت و پاشان دەوڵەتیش دابمەزرێت.

«عسام حسەین» بە دەربڕینی ئەمەی کە، وەڵام و کاردانەوەی ئەرێنیی زۆر لە لایەن پارت و فراکسیۆنە سیاسییەکان لە بواری داڕشتی سیاسیی تازە لە ئارادایە، وتیشی : ھێندێک لە لایەنە سیاسییەکانیش بە ڕەوانەکردنی دۆسیە بۆ دیوانی باڵای فیدراڵ ھەوڵ دەدەن ھەتا پەسەند کرانی یەکجاریی ھەڵبژاردن تێک دەن و یان پەکی بخەن بۆ ئەوەی جارێکی تر دەوڵەتێکی ھاوبەند پێک بێت.

لێژنەی ھەڵبژاردنی عێراق ڕۆژی سێ شەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا دەرەنجامی یەکجاریی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی شی کردەوەو ڕائەی بەشداریی خەڵکی لە سەدا ٤٤ ڕاگەیاند. بە پێی دەرەنجامی یەکجاریی ھەڵبژاردنەکە ھیچ گۆڕانێک لە ڕادەی کورسییەکانی ھاوپەیمانییە سەرکەوتووەکان بەدی نەھاتوەو بەس پێنج کورسی گۆڕدراوە.

 

سەرپەیڤ