کانونی یه‌که‌م 02, 2021 08:47 Asia/Tehran
  • عێراق بۆ ئەندامانی ئەلقاعیدە بڕیاری لەسێدارەدانی دەر کرد

دادگەیەک لە عێراق دا بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ ئەندامانی تاقمی تیرۆریستی ئەلقاعیدە پەسەند کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی شەفەق نیوز، دادگەی کەتنی ناوچەی زیقاڕ ڕۆژی پێنج شەممە بڕیاری ئێعدامی بۆ پێنج تیرۆریست لەوانە بەرپرسی ھێزەکانی «سوات» لە ئەلقاعیدەی دەر کرد کە ھەر لە بنەڕەت دا خەڵکی پارێزگای دیالەن و بە ھێرشی جۆربەجۆری تیرۆریستیی، ئێعدام کردنی شارومەندان، تەقاندنەوەو قەڵاچۆی ھێزە ئاسایشتییەکانەوە تێوە گلاون.

چەند مانگ لەمەوبەریش دادگەی کەتنی عێراق بۆ موفتیی تاقمی تیرۆریستی ئەلقاعیدە کە لە دامەزرێنەرانەی لە «شرۆقات»دا بووە بڕیاری ئێعدامی دەرکرد.

ئەم موفتییەی تاقمی تیرۆریستی ئەلقاعیدە دانی بەوەدا ناوە کە فەتوای کوشتنی ھێزەکانی سوپاو پۆلیسی عێراقی دەرکردووەو لە چەندین نمونەی مرۆڤ ڕفاندن و کوشت و بڕو ھێرشی سەر ھێزەکانی پێشمەرگە ڕاستەوخۆ بەشداریی ھەبووە.

سەرپەیڤ