کانونی یه‌که‌م 03, 2021 09:24 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی کۆڕی ھاواھەنگیی شێعەکانی عێراق لە بارەی دانیشتنە ھاویەشەکەیان لەگەڵ «سەدر»دا

کۆڕی ھاواھەنگیی شێعەکانی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە بارەی کۆبوونەوەی ھاوبەشیان لەگەڵ ڕابەری ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند: لە دانیشتنەکەدا جەخت لە پێویستیی بەردەوام کرانی وتووێژی سیاسی، داکۆکی لە حەشدی شەعبی و کشانەوەی ئەمریکییەکان لە عێراق کرڕایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی مەیادین، کۆڕی ھاواھەنگیی شێعەکانی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە بەیاننامەیەکی لە بارەی نەوەرەی دانیشتنە ھاوبەشەکەی لەگەڵ «موفتەدا سەدر» ڕابەری ڕەوتی سەدر دەرکرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لە بەیاننامەکەی کۆڕی ھاواھەنگیی شێعەکانی عێراق دا ھاتووە: ڕابەرانی کۆتلەو باڵە شێعەکان لە میانەی دانیشتنە ھاوبەشەکەیان لەگەڵ «موقتەدا سەدر» بابەتگەلێکی گرینگیان تاوتوێ کردو لە سەر ئەوە ڕێککەوتن کە ھەنگاوی کردەیی لە ئاراستەی خەباتی دژی گەندەڵی ھەڵگیردرێت.

وەک لە بەیاننامەکەدا ھاتووە، بەشدارانی دانیشتنەکە لە سەر کشانەوەی ھێزەکانی بیانی بە تایبەت لەشکریانی ئەمریکی لە خاکی عێراق بە گوێرەی خشتەیەکی پێشتر دیاری کراو جەختیان کرد.

کۆڕی ھاواھەنگیی شێعەکانی عێراق ھەروەھا وتووشیەتی: لە دانیشتنەکەدا جەخت لە پێویستیی داکۆکی لە حەشدی شەعبی و ڕێکخستنەوەی بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشتی عێراقیش کرایەوە.

لە کۆتایی دا باسی ئەوەش کراوە کە ئەم کۆڕە ھەنگاوە یاساییەکانی لە بارەی دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان ھەروا بەردەوام دەکات.

سەرکردەو ڕابەرانی سیاسیی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە لە ماڵی «ھادی عامری» کۆبوونەوەو «موقتەدا سەدر»یش لە کۆبوونەوەکەدا بەشداریی کرد.

سەرپەیڤ