کانونی یه‌که‌م 08, 2021 16:16 Asia/Tehran
  • ئەندامێکی «دەوڵەتی یاسا»: کەڵکاژۆیی ئەمریکا لە ڕووداوە تیرۆریستییەکان بۆ مانەوەی لەشکریانی لە عێراقە

ئەندامێکی ھاوپەیمانیی «دەوڵەتی یاسا» جەختی کرد: دەوڵەتی ئەمریکا ڕووداوە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییەی عێراق بۆ درێژ کردنەوەی ئامادە بوونی سەربازیی خۆی لەم وڵاتە دەقۆزێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی بەفدا ئەلیەوم، «سەعد موتەللیبی» ئەندامی ھاوپەیمانیی «دەوڵەتی یاسا» لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: نیگەرانییەکان لە بارەی ڕوودانی کردەوەی تیرۆریستی لە بەغدا پەرەی سەندووەو بە نزیک بوونەوەی کاتی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق ھەگەرە ھەڵکشانی ئاستی کرداری تیرۆریستیش لە ئارادایە.

«موتەللیبی» وتیشی: ئەمریکییەکان بە بیانووی تێکچوونی باری ئاسایشتی لە عێراق ھەوڵ دەدەن ھەتا ماوەیەکی زیاتر لە خاکی ئەم وڵاتەدا بمێننەوە.

تاقمەکانی خۆڕاگریی عێراقیش بەدەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: توند بوونەوەی ڕەوتی ھەنگاوەکانی تاوانکارانەی تەوەرەی شەڕی زایونی _ئەمریکی_سەعودی دژی کەسانی بێ تاوان لە ئاراستەی ستراتژیای ئەمریکا بۆ ڕەوایەتی بەخشین بە ئامادە بوونی خۆی لەژێر ناووناتۆرب فریوەدەرانەی جۆربەجۆر، بەرلە گەییشتنی کاتی کشانەوەیان لە عێراق ئەنجام دەگرێت.

ماوەیەک لەمەوپێش «تەحسین خەفاجی» وتەبێژی سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە تەواوی ھێزەکانی ئەمریکی دوای ٣١ی دیسامبەر عێراق چۆڵ دەکەن، وتبووی، ھێزەکانی عێراق بۆخۆیان دەتوانن ئەرکی خۆیان لە پەیوەندی لەگەڵ خەباتی دژی داعش بەجێ بێنن.

سەرپەیڤ