کانونی یه‌که‌م 09, 2021 16:14 Asia/Tehran
  • جەختی «بەرھەم ساڵح»و «ھادی عامری» لە سەر یەکگرتنی نیشتیمانی و پاراستنی ئاسایشت و سەقامی عێراق

سەرۆک کۆمارو سەرۆکی ھاوپەیمانیی «فەتح»ی عێراق لە سەر پارستنی یەکگرتنی نیشتیمانیی عێراق و پشتگری لە ئاسایشت و سەقامی و پتەو کردنەوەی یەکگرتوویی نیشتیمانی پێیان داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی مەوازین نیوز، «بەرھەم ساڵح» سه‌رۆک کۆماری عێراق، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌میانه‌ی پێشوازی کردنی له‌ «هادی عامری» سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی «فه‌تح»، جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستیی پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیریی وڵات و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ و ریشه‌کێشکردنی پاشماوه‌کانی داعش و رێگرتن له‌ کاره‌  تیرۆریستییه‌ تاوانکارییه‌کان کرده‌وه‌.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار، «به‌رھه‌م ساڵح» سه‌رۆک کۆماری عێراق لە دیدارەکەی «هادی عامری» سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی «فه‌تح» سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی گشتیی وڵات و دوا پێشهاته‌ سیاسی و ئه‌منییه‌کان گفتوگۆبان کرد.

هه‌ر له‌دیداره‌کەدا سه‌رۆک کۆماری عێراق و  سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی «فه‌تح» جەختیان له‌ گرنگیی سازان و یه‌کڕیزی نیشتمانی و کۆتایی ھێنان به‌ کێشه‌کان به‌ ئاڕاسته‌ی پاراستنی په‌رژه‌وه‌ندییه‌ نیشتمانییه‌کان کردەوە.

سەرپەیڤ