کانونی یه‌که‌م 10, 2021 11:12 Asia/Tehran
  • ئەلکەعبی: ھەڵوەشانەوەی سوپای جەماوەری خواستی ئەمریکاو ئیسرائیل و عەرەبستانە

سکرتێری گشتیی یزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی نوجەبای عێراق وتی: پرسی فەلەستین و قودس جێگای لە ناخی خۆڕاگریی عێراق دایە.

شێخ «ئەکرەم کەعبی» ڕۆزی پێنج شەممە لە نێو کۆڕی فەرماندەرانی ئەو تاقمە خۆڕاگرانەی کە ھەڵمەتی دژی ئەمریکییان ئەنجام داوە، وتی:پرسی فەلەستین و قودس جێگای لە ناخی خۆڕاگریی عێراق دایە.

کەعبی وتیشی: ئێمە ناتوانین واز لە خۆڕاگری بھێنین، چونکو ئەمریکا دەستی بەسەر ئابووری و نەوت و سامانی سووریادا گرتووە.

سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی نوجەبا جەختی لەوەش کردەوە، ئەگەر خۆڕاگری و سوپای جەماوەری کە داعشی شکست پێ ھێنا نەبایە، ڕەوشتی عێراق و ناوچەکە گەلێک جیاواز دەبوو.

کەعبی وتیشی: دەبێ ھزری خۆڕاگریی جەماوەری بەرەو دامەزراوەکانی دیکەی حکومەتیش تەشەنە یستێنێ و دیارە لە بەر یەک ھەڵوەشانەوەی سوپای جەماوەری خواستی ئەمریکاو ئیسرائیل و سەعودیەو ئیماراتە.

وتیشی: تاقمە ڕێکخراوەی نەتەوەکانیش لە عێراق دا بە دوای ھەڵایساندنی شەڕی نێوخۆییە، ڕەوتە عێراقییەکان دەبێ گرفتەکانیان بەبێ دەستوەردانی بیانی و ڕێکخراوەی نەتەوەکان چارەسەر بکەن.

سەرپەیڤ