کانونی یه‌که‌م 14, 2021 17:17 Asia/Tehran
  • کاروانی پێداویستییەکانی ئەمریکا لە دیوانیەی عێراق کرایە ئامانج

میدیاکانی عێراق باسی بە ئامانج گیرانی کاروانێکی پێداویستییەکانی لەشکریانی ئەمریکییان کردووە لە باشووری ئەم وڵاتەدا.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تلێگرامیی سابرین نیوز، کاروانی پێداویستییەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ سێ شەممە لە شاری دیوانیەی پارێزگای قادسیە کرایە ئامانج.

ھێشتا ھیچ گروپێک بەرپرسایەتیی ئەم ھەڵمەتەی بە ئەستۆ نەگرتووە.

لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە گەلێک جار کاروانەکانی ھەڵگری کەرەستەو پشتیوانیی لەشکریانی ئەمریکیی سەقامگرتووی بنکە سەربازییە جۆربەجۆرەکان لە عێراق بوونەتە ئامانجی تەقینەوەی بۆمباگەلی تەنیشت جاددەیی و ئەم کاروانگەلە بە گشتی لە سنووری سووریا لە ڕۆژئاوا یان سنووری کوێت لە باشوورەوە ئاودیوی عێراق دەکرێن.

گەلێک لە خەڵک و لابەنەکانی عێراق خوازیاری کشانەوەی لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی لە عێراقن و پعرلەمانی ئەم وڵاتەش گەڵاڵەیەکی بۆ چوونە دەرەوەی ھێزەکانی ئەمریکی تێپەڕاندووە.

سەرپەیڤ