کانونی یه‌که‌م 15, 2021 22:56 Asia/Tehran
  • ھەڵمەتی سەربازیی بەربڵاوی ھێزەکانی عێراقی لە پارێزگاکانی «کەرکوک» و «دیالە»

وەزارەتی بەرەڤانیی عێراق باسی دەستپێکی دوو ئۆپراسیۆنی سەربازیی ھاوبەشی کردووە لە نێوان ھێزەکانی سوپاو پۆلیسی ئەم وڵاتە لە دوو پارێزگای «کەرکوک» و «دیالە».

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلنەشرە، وەزارەتی بەرەڤانیی عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ئۆپراسیۆنی سەربازیی ھاوبەشی نێوان ھێزەکانی سوپاو پۆلیسی ئەم وڵاتە بە مەبەستی پەرە پێ دانی سەقام و ئاسایشت و پاکتاوکردنی ناوچە جۆربە جۆرەکانی دوو پارێزگای  «کەرکوک» و «دیالە» لە بوونی بەرماوەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش ئەنجام دەگرێت.

بەرلەمەش ھێزەکانی سوپا عێراق لە ئۆپراسیۆنێک دا لە پارێزگای سەلاحەددین توانییان ژمارەیەک بنگەو بارەگای تیرۆریستانی تەکفیریی داعش تێک بشکێنن.

سەرباری شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق، ھێشتاش کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە  بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق، ڕوویان لە کرداری تیرۆریستی و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کردووە.   

سەرپەیڤ