کانونی یه‌که‌م 17, 2021 10:38 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵی قوربانیانی دەستی داعش لە باکووری عێراق

ھێزی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان باسی دۆزرانەوەی تەرمی ١١ پۆلیسی کردووە لە گۆڕێکی بەکۆمەڵی قوربانیانی دەستی بەرماوەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ھەواڵدەریی میھر، ئەم گۆڕە بە کۆمەڵە لە ناوچەی کێشە لە سەری «دوراجی» لە نزیکی «غازە» دۆزراوەتەوە.

«موحەممەد ڕۆستەم» یاریدەری دەڤەری «قەرەتەپە»ی گەرمیان وتوویەتی: ئەو ناوچەیەی گۆڕە بە کۆمەڵەکەی تیادا دۆزراوەتەوە کۆمەڵێک ئەشکەوت و بیری لێیە کە کاتی خۆی حەشارگەی تیرۆریستانی داعش بووە.

یاریدەری دەڤەری «قەرەتەپە»ی گەرمیان ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە، ئەو تەرمانەی لە گۆڕە بەکۆمەڵەکەدا دۆزراونەتەوە لەوانەیە ھی کەسانێک بێت کە لە ساڵی ٢٠١٨ بە ھۆی داعشەوە قۆڵبەست کراون و کوژراون.

«موحەممەد ڕۆستەم» باسی بەردەوامیی گەڕان بە دوای تەرمەکانی دیکەی کردووە بە ھاواھەنگی لەگەڵ پۆلیسی عێراق.

سەرپەیڤ