وشداری دانی لێژنەی ناڕەزامەندی دەربڕنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئەمریکا لە بارەی دەستوەردان لە کاروباری دادگەی فیدراڵی عێراق
لێژنەی ناڕەزامەندی دەربڕنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق وێڕای وشداری دان بە واشێنگتۆن لە بارەی دەستوەردان لە کاروباری دەزگای دادی ئەم وڵاتە، جەختی کرد: ئەگەر ئەمریکا دەست لە کۆڵی عێراق نەکاتەوە دەستی دەبڕین.
لێژنەی ناڕەزامەندی دەربڕنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئێوارەی ڕۆژی ھەینی بەیاننامەیەکی لە پەیوەندی لەگەڵ دەستوەردان لە کاروباری دەزگای دادی ئەم وڵاتە دەر کردو تیای دا ڕایگەیاند: سەرباری گوشاری داگیرکەران، دادگەی فیدراڵ و ئەنجومەنی دادەڤانیی عێراق ھەروا لە ھەمبەر گوشارو تەوژمەکانیان دەوەستێت.
لە درێژەی ئەم بەیاننامەیەدا وێڕای ڕێزگرتن لە بێ لایەنیی دەزگای دادی عێراق ھاتووە: لێژنەی ناڕەزامەندییەکان ئاگاداری ئەو گوشارانەیە کە لە سەر دادگەی فیدراڵی عێراقە و دەستی کاربەدەستانی ئەو دەزگایە دەگوشێ و پێیان دەڵێت: عێراق و خەڵکەکەی ئامانەتن و دادگەی فیدراڵ نابێ مافیان پێشێل بکات چونکو بەو کارە خەڵکی عێراق ئیدی ھیچ داڵدەیەکیان نامێنێ.