کانونی یه‌که‌م 21, 2021 10:14 Asia/Tehran
  • سه‌رکرده‌ له‌ ره‌وتی حیکمه‌تی نیشتیمانی :ھەتا ئه‌و کاته‌ی کۆده‌نگی سیاسی نه‌بێت دۆخه‌که‌ وه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه‌

«هاشم حه‌سناوی» لە بەرپرساسی باڵای له‌ ره‌وتی حیکمه‌تی نیشتیمانی جەختی لەوە کردووەتەوە: ھەتا ئه‌و کاته‌ی کۆده‌نگی سیاسی نه‌بێت دۆخه‌که‌ وه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه‌.

«هاشم حه‌سناوی» کە بەرپرسێکی باڵای ره‌وتی حیکمه‌تی نیشتیمانییە بە ڕابەرایەتیی «عەممار حەکیم» رایگه‌یاند: دادگای فیدراڵی بۆ په‌سه‌ندکردنی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، چاوه‌ڕوانی کۆده‌نگی سیاسی نێوان لایه‌نه‌کان ده‌کات.

جەختی لەوەش کردەوە، ئه‌و بارودۆخه‌ی که‌ هه‌یه‌ ئاماژه‌یه‌ به‌وه‌ی، دادگای فیدراڵی چاوه‌ڕوانی کۆده‌نگی سیاسی ده‌کات بۆ ڕاگه‌یاندنی بڕیاری په‌سه‌ندکردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق.

وتیشی: ئه‌و کێشانه‌ی له‌باره‌ی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ خراونه‌ته‌ڕو،هه‌رچه‌نده‌ هه‌ندێکیان یاسایین، به‌ڵام بوونه‌ته‌ هۆکار بۆ دواخستنی په‌سه‌ندکردنی ئه‌نجامه‌ سیاسییەکان، هه‌ربۆیه‌ ھەتا ئه‌و کاته‌ی کۆده‌نگی سیاسی نه‌بێت، یاخود گه‌وره‌ترین کوتله‌ی په‌رله‌مانی دیاری نه‌کرێت بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت، دۆخه‌که‌ وه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه‌. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، بڕیاره‌ سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ دادگای فیدڕاڵی دانیشتنێک له‌سه‌ر تانه‌ و سکاڵاکان ئه‌نجامبدات که‌ له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی فه‌تح و کوتله‌ی نیشتمانی و چه‌ند هێزێکی دیکه‌وه‌ پێشکه‌ش کراون، ھەڵبەت ئه‌گه‌ری ئەوەش هه‌یه‌ کە ھەمیسان دانیشتنه‌که‌ دوابخاته‌وه‌.

سەرپەیڤ